AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٨ ١٠:٤٩

ڕاپۆرتەکە نوێ دەکرێتەوە؛

شکۆی بەشداریی گەلی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار + ڤیدیۆ و وێنە

شکۆی بەشداریی گەلی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار + ڤیدیۆ و وێنە

چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار لە کاتژمێر 8 ی بەیانی ئەمڕۆ هەشتی پووشپەڕ لە سەرتاسەری ئێران دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کەوتنە خوارەوەی کۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران و شەهید بوونی ئیسبراهیم رەئیسی و هاوڕێکانی ، ئەمڕۆ هەشتی پووشپەڕ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە دەچێت.

بەشداری بەربڵاوی عەشایری ئیلامی لە سەر سندوقی دەنگدان

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە بەشداری بەشکۆی خەڵکی ئیلام لە بنکەکانی دەنگدان نیشان دەدات.

ڤیدیۆیەک لە بەشداری بەربڵاوی عەشایری ئیلام لە سەر سندوقی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەبنیرێت.

دەنگدان لە سیستان و بەلووچستان لە هەزار و 830 بنکە

شکۆی بەشداریی گەلی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار + ڤیدیۆ و وێنەهەڵبژاردن لە سیستان و بەلووچستان هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران دەستی پێکرد و پارێزگاری سیستان و بەلووچستان وەکوو یەکەم کەس دەنگی خۆی خستە سندوقەوە.

شاچراغی شیراز پڕە لە خەڵکی دەنگدەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری

بنکەی دەنگدانی شارچراغی شیراز پڕ بووە لە خەڵکی دەنگدەر کە هاتوون چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.

هەبژاردن لە کوردستان بە شکۆیەکی جیاوازەوە بەڕێوە دەچێت

هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگای کوردستان ئامادەی وەرگرتنی دەنگەکانە و هەزار و 296 لە پارێزگا چالاکیان هەیە.

هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای کوردستان بە شێوەی نیوە ئەلکترۆنیکی و وەرگرتنی ناسنامەی زیرەک وەردەگیردرێت.

دەنگدانەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری لە کرماشانیش بە بەشداری بەربڵاوی خەڵک بەڕێوە دەچێت
چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کرماشان لە هەزار و 636 ناوەند لە سەرانسەری ئەو پارێزگا بەڕێوە دەچێت.

شکۆی بەشداریی گەلی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار + ڤیدیۆ و وێنە


دەسپێکی دەنگدان لە شەش هەزار و 322 بنکەی نەگۆڕ و 489 بنکەی گەڕۆک لە تاران

لە بنکەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای تاران نزیک بە شەش هەزار و 700 لقی دەنگدان کراوەتەوە کە لە ئەو ژمارەیە شەش هەزار و 322 بنکەی نەگۆڕ و 489 بنکەی گەڕۆکە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە بەشداری بەشکۆی خەڵکی دێهلوڕان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان نیشان دەدات.

کەمینە ئایینییەکانی ئێران لە ورەیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان باس دەکەن.
کەمینە ئایینییەکان بە بەشداری بەربڵاویان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران هاوڕێیی خۆیان لەگەڵ هاووڵاتیانی دیکەیان بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ولاتەکەیان نیشان دا.
بەردەوام بوونی حەماسەی خەڵکی ورمێ لە سەر سندوقەکانی دەنگدان
بە تێپەڕبوونی چەند کاتژمێر لە دەسپێکی پرۆسەی دەنگدان لە ئازەربایجانی رۆژئاوا هێشتا خەڵک بەڕیز وەستاون بۆ خستنە سندوقی دەنگەکانیان.

بنکەکانی دەنگدان لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا قەرەباڵغی
سندوقەکانی دەنگدان لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا هێشتا قەرەباڵغە و زیارەتکاران و دەنگدەران ئەبی چەند کاتژمێر لە ڕیزی چاوەڕوانیدا بمێننەوە کە بتوانن دەنگەکانیان بخەنە سندوقەوە.

حوجەتولئیسلام سەید جەواد شەهرستانی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی بە بەشداری لە هەلبژاردنەکانی چواردەیەمین خولی سەرۆک کۆماری، دەنگی خۆی خستە نێو سندوقی گەڕۆکی ١٧٣ یەوە.

دەنگدان لەسەر سەکۆی نەوتی لە کەنداوی فارس
فەرمانبەرانی پیشەی نەوت لە سەر سەکۆی فرووزان لە کەنداوی فارس بەشداری بەشکۆیان لە هەلبژاردنەکان کرد.

News ID 50727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha