AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٢ ٠٠:٢٤

لە کۆبوو جێگری ژنانی ناوەندی بانگەشەی پزیشکیان:

جەختی پزیشکیان لەسەر چارەسەریی نایەکسانی ژنانە

جەختی پزیشکیان لەسەر چارەسەریی نایەکسانی ژنانە

کۆبوونەوەی ڕۆژنامەڤانی جێگری ژنانی ناوەندی بانگەشەی مەسعوود پزیشکیان بەربژێری چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەهرا بهرووز ئارا لە ئەو کۆبوونەوە وتی: هەوڵی پزیشکیان چارەسەر کێشە جیاوازەکانی بواری ژنانە .

هەروەها ئەتهەری نەکاد لێکۆڵەر و جێگری ژنان لە سەرۆک کۆماری دەوڵەتی یازدەیەم بە ئاماژە بە قسەیەکی پزیکشیان سەبارەت بە ژنان وتی: توانی کچانی ئێمە نابێت بۆ بەرەنگار بوونەوە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان بەفیڕۆ بڕوات.

ژاڵە فەرامەرزیانیش وتی: ڕوانگەی پزیشکیان لەسەر نەهێشتنی نابەرابەرییەکانە.

نهرووز نەژادی وتی: پزیشکیان نەک ئەمساڵ بەڵکوو ساڵی 1401 کە منداڵانی ئەم نیشتمانە ناڕەزایەتیان دەربڕی هە،بەر دۆخی ئەو کاتە ڕوناگەی خۆی خستە بەرباس لەسەر گەڕانی ئیرشاد و پۆلیسی باڵاپۆش.

پزیشکیان ئەگەر بووە سەرۆک کۆمار و ئەگەر پێش ئەوە لە پەجلیس پەسەند نەکرێت ، گەڵاڵەی پێشکەش کراو بە مەجلیس وەردەگرێتەوە، ئەگەریش بووە یاسا ئەوا جێگای چاکسازیی هەیە.

هەروەها راگەیێندرا کە خانمەکان دەیانەوێت لە کۆمەڵگا ڕۆلڵی زیاتریان هەبێت کە ئەوە خۆیان هەڵیدەبژێرن کە چۆن ژیان بکەن و دەوڵەتەکان ئەرکیانە کە هەلی گونجاو بۆ هەڵبژاردەی کۆمەڵگا خۆش بکات

بهرووزئازەر وتیشی: لە ڕۆژانەی سەختی 1401 ئەوە تەنیا پزیشکیان بوو کە مەجلیس دەنگی ژنان بوو.

News ID 50763

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha