بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان له راگهرایهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، حکومەتی هەرێم هیچ پەنابەرێکی سوری نەگەڕاندوەتەوە بۆ زێدی خۆی و تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 250 ههزار پەنابەری سوری لە هەرێمی کوردستانن، ئەمانە داواکاری پەنابەرییان پەسەندکراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هەمویان کارتی تایبەتی پەنابەرییان هەیە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، حکوومەتی هەرێم پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتیانی سووری رانەگرتووە، بەڵکوو ئەوانەی کە سپۆنسەریان دیارە و پێویستیان بە ڤیزا هەیە بەپێی داواکاری شوێنی کار کردنیان، ڤیزایان پێ دەدرێت بە مەرجێک خۆیان تۆمار بکەن لە فەرمانگەی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لەلایەکی دیکەوە بڕیاری ژمارە (172) لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ڕێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2022 دەرچوە و لیژنەیەکی باڵاش لە گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، هەر کرێکارێکی بیانی کە دەیەوێت ئیقامەی کار لە هەرێم بەدەست بهێنێت، پێویستە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت و گرێبەستی کار و بیمەی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەبێت، لەم روەوە ئاسانکاری کراوە لە دەستکەوتنی هەلی کار بەپێی مەرجەکان.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دهڵێت: "ئەم ڕێکارانە بە هیچ شێوەیەک پەنابەران ناگرێتەوە، بەڵکوو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی فەرمییەوە لە فڕۆکەخانەکان و لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە دوای وەرگرتنی ڤیزە هاتوونەتە هەرێم".
Your Comment