AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٢ ٠٠:٢٦

ئەلئەخبار لێکی دایەوە؛

ڕوونوێنی لە مووشەکی سەروودەنگی یەمەنییەکان؛ سەنعا ئیسرائیلی شۆک کرد

ڕوونوێنی لە مووشەکی سەروودەنگی یەمەنییەکان؛ سەنعا ئیسرائیلی شۆک کرد

ڕوونوێنی لە مووشەکی سەروودەنگی یەمەنییەکان پەیامی جۆراوجۆری بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل و دیکەی ڕژێمەکانی ناوچەکە ناردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان لە ڕاپۆرتێکدا ڕوونوێنی هێزەکانی یەمەن لە مووشەکی سەروودەنگی یەمەنییەکان لە ژێر ناوی حاتم 2 و لێکەوتەکانی ئەو کارەیان لێک داوەتەوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە یەمەن یەکەم وڵاتی عەرەبییە کە ئەو چەکە ستراتیژیکەی هەیە کە لەم دواییەدا بە ئەو مووشەکە هێرشیان کردووەتە سەر پاپۆڕێکی ئیسرائیلی.

ئەلئەخبار بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو دەستکەوتە دەتوانێت هاوکێشە سەربازییەکان لە بواری دەریایی و زەوینی بگۆڕێت، جەختی کرد کە ئەو مووشەکە توانای بەرگری ئەو هێزانە هەمبەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچە زیاد دەکاتەوە.

هەروەها لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوەتە سەر ئەوە کە ئەو ڕوونوێنییە بەردەوام بوونی پاڵپشتی لە فە؛ەستین ئاشکرا دەکات و هەروەها کێشەکەی زۆری بۆ یەکەم هێزی سەربازی جیهان واتا ئەمریکا دروست کردووە.

ئەلئەخبار ئەوەشی باس کردووە کە ئەو ڕوونوێنییە ستراتیژیکە ئەمریکا و تێلاڤیڤی شۆک کردووە و ئیسرائیل زۆر ترس لە دڵی نیشتووە.

هەروەها لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ڕوونوێنی لە ئەو مووشەکە دەتوانێت گوشارێکی زۆر بخاتە سەر هاوپەیمانی دژی یەمەن بە ڕێبەری عەرەبستان.

News ID 50762

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha