AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١١ ١٦:٥٦

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگه‌یاند:

هیچ هاووڵاتییەکی سووری لە هەرێمی کوردستان دەرنەکراوە

هیچ هاووڵاتییەکی سووری لە هەرێمی کوردستان دەرنەکراوە

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگه‌یاند: تا ئه‌مڕۆ زیاتر لە 250 هه‌زار پەنابەری سوری لە هەرێمی کوردستانن و هیچ پەنابەرێکی سوری نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ وڵاتەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان له‌ راگه‌رایه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، حکومەتی هەرێم هیچ پەنابەرێکی سوری نەگەڕاندوەتەوە بۆ زێدی خۆی و تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 250 هه‌زار پەنابەری سوری لە هەرێمی کوردستانن، ئەمانە داواکاری پەنابەرییان پەسەندکراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هەمویان کارتی تایبەتی پەنابەرییان هەیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، حکوومەتی هەرێم پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتیانی سووری رانەگرتووە، بەڵکوو ئەوانەی کە سپۆنسەریان دیارە و پێویستیان بە ڤیزا هەیە بەپێی داواکاری شوێنی کار کردنیان، ڤیزایان پێ دەدرێت بە مەرجێک خۆیان تۆمار بکەن لە فەرمانگەی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لەلایەکی دیکەوە بڕیاری ژمارە (172) لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ڕێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2022 دەرچوە و لیژنەیەکی باڵاش لە گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هەر کرێکارێکی بیانی کە دەیەوێت ئیقامەی کار لە هەرێم بەدەست بهێنێت، پێویستە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت و گرێبەستی کار و بیمەی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەبێت، لەم روەوە ئاسانکاری کراوە لە دەستکەوتنی هەلی کار بەپێی مەرجەکان.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ده‌ڵێت: "ئەم ڕێکارانە بە هیچ شێوەیەک پەنابەران ناگرێتەوە، بەڵکوو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی فەرمییەوە لە فڕۆکەخانەکان و لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە دوای وەرگرتنی ڤیزە هاتوونەتە هەرێم".

News ID 50759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha