بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دەستگیرییە بێ هۆکار و بەربڵاوەکانی ئەندامانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە شارە جیاجیاکان لە مانگەکانی دوایی، هەدەپە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئەو دەستگیریانەی ئیدانە کرد.
لە بەشێک لە بەیاننامەکە هاتووە:ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی نوێدا دەیان کەس لە ئەندامانی باڵای پارتی و ئەندامانی شۆرای شاری هەدەپە دەستگیر کراون. تەنیا لە ساڵی 2020 لانیکەم 1750 کەس لە ئەندام و بەرپرسان و فەرمانبەرانی هدەپە دەستگیر کراون کە لە نێوانیاندا لانیکەم 172 کەس هەر لە زینداندان.
لە درێژەدا هاتووە: لە ئەنجامی دوژمنی لە دژی هەدەپە لە 24 ی جوولای 2015 ەوە تا ئێستا لانیکەم 17 هەزار ئەندامی هەدەپە دەستگیر کراون و 3 هەزار و کەسیان 695 کەسیان زیندانی کراون.
هەروەها هێناویانە: ئێمە جارێکی دیکە لەسەر نایاسایی بوونی هیرشەکان لە دژی اپرتەکەمان جەخت دەکەینەوە و دەڵێین کە ئەو هیرشانە لە دژی ئێمە بێ فایدەیە. وەزیری ناوخۆ کە لە ناوەندی ئەو ستەمانەیە دەیەوێت بە ئەو هێرشانە ڕای گشتی لە لەناوچوونی ئەو دەسەڵاتە بەلاڕێ ببات.
بۆچوونی ئێوە