دڵی ئێمە لە مەیدانی شەڕ لەگەڵ ئێوەیە/سەرکەوتنی کۆتایی دەبینن

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین وتیان: دڵەکانی ئێمە لە مەیدانی شەڕ لەگەڵتانە و نزای ئێمە بۆ بەردەوام بوونی سەرکەوتنەکانتان، بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وەڵام بە نامەکانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بەرخۆدانی فەلەستین و زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین، شەڕ دژی ئیسرائیلی بەرخۆدان لە بەرانبەر ستەم، کفر و ئیستکبار وەسف کرد و جەختی کرد: دڵەکانی ئێمە لە مەیدانی شەڕ لەگەڵتانە و نزای ئێمە بۆ بەردەوام بوونی سەرکەوتنەکان، هەمیشەییە.

لە دەقی پەیامەکەی ڕێبەری بۆ ئیسماعیل هەنیە هاتووە: نامەکانی ئێوەم لە شرۆڤەی جەهادی ئەم دواییەی فەلەستین وەرگرت. شەڕی ئێوە، بەرخۆدان لە بەرانبەر ستەم و کفر و ئیستکبارە و بە پشتی خودا سەردەکەون.

هەروەها لە نامەکەی ڕێبەری بۆ زیاد نەخالە هاتووە: نامە برایانەکانی ئێوەم وەرگرت. جەهادی گەورە و پیرۆزی ئێوە برا فەلەستینییەکان، چاوی دۆستانتانی لە سەرتاسەری جیهان روون کردەوە. دڵی ئێمە لە مەیدانەکانی شەڕ لەگەل ئێوەیە و نزای ئێمە بۆ بەردەوام بوونی سەرکەوتنەکانتان، هەمیشەییە و خودا بەڵێنی داوە کە لە کۆتاییدا سەردەکەون.

News Code 37472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =