ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شەڕی سەخت و خەستی گرووپەکانی بەرخۆدان لەگەڵ ئیسرائیل لە ژێرناوی " خەنجەری قودس" لە کۆتاییدا کاتژمێر 2 ی بەرەبەیانی هەینی دوای ڕاگەیاندنی ئاگربڕ، کۆتایی هات. هەر ئەو جۆرە کە پێش بینی دەکرا، ئیسرائیل سەرەڕای قسەی قۆڕ فراوان، لە ژێر گوشار هێرشە مووشەکی و بەربڵاوەکانی بەرخۆدان لە کۆتاییدا ئاگربڕی قبووڵ کرد.
ئیسرائیل ناچار بوو بە قبووڵ کردنی ئاگربڕ
زایۆنییەکان لە حاڵێکدا شەڕ لەگەڵ بەرخۆدانی فەلەستینیان بەجێ هێشت کە لە کۆتاییدا ناچار بوون بۆ ڕاگیرانی دەستدرێژییەکانی خۆی لە ناوچەی "شێخ جەراح" هەندێک بەڵێن بدەنە گرووپەکانی بەرخۆدان. لە هەمان پێوەندیدا، "ئۆسامە حەمدان" ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد: بزووتنەوەی حەماس لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە بەڵێنگەلێکی لە ئیسرائیل لەسەر ڕاگیرانی هێرش بۆ سەر غەززە و هەروەها دەست کێشان لە هەوڵ دەستدرێژانەکان لە شێخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا، سەندووە.
ئیسرائیل لە ژێر گوشار هێرشە مووشەکییەکانی بەرخۆدان لە کۆتاییدا لە بڕایری خۆی بۆ چۆڵ کردنی ناوچەی شێخ جەڕاح لە قودس بکشێتەوە. ئەو بابەتە نیشانی دەدات کە شەڕی خەنجەری قودس یەکێک لە گەورەترین ئامانجەکانی خۆی کە هەمان ڕاگیرانی هەوڵە جەنایەتکارانەکان لە شێخ جەڕاح بوو، بێتە دی.
هەر بۆیە، دیارە کە بەرخۆدانی فەلەستین بە ئۆپراسیۆنی خۆی لە دژی زایۆنییەکان توانی بگاتە ئامانجی سەرەکی خۆی واتا پاڵپشتی لە قودس و خەڵکەکەی. هەر ئەو بابەتە بووە هۆی ئەوەی کە تا هاوکێشەیەکی نوێ لە بواری مەیدانی بە سەر دوژمن بسەپێت.
کاردانەوەی نوجەبای عێراق بە ئاگربڕی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین
لەلایەکی تریشەوە، نەسر شمری جێگری ئەمینداری گشتی نەجەبای عێراق جەختی کرد: شەڕی خەنجەری قودس هاوسەنگی هێزی لە بەرژەوەندی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین گۆڕی.
ناوبراو جەختی کرد: دەتوانین بڵێین کە گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە ڕەوتی شەڕی خەنجەری قودس، هاوسەنگی هێزیان دووبارە داڕشتەوە. گرووپەکانی بەرخۆدان نەک ەلە نەتەوەی خۆیان بەڵکوو لە عیزەت و کەرامەتی ئۆمەتی ئیسلامی بەرگریان کرد.
بەم پێیە، دەتوانین لە ئاگربڕی ڕاگەیێندراو لە غەززە وەکوو ئاگربڕێک یاد بکەین کە بە سەر ئیسرائیلدا سەپاوە. زایۆنییەکان نە بە ئیرادەی خۆیان بەڵکوو بە ناچار ئاگربڕیان قبووڵ کرد. بەرپرسانی ئیسرائیلی دوای ئەوە مەرجەکانی بەرخۆدانیان قبووڵ کرد و تێگەییشتن کە بەرخۆدانی فەلەتین دەتوانێت بۆ چەندین مانگی بەردەوام شەڕ بکات.
دوایین ڕاپۆرتەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان باس لە ئەوە دەکات کە زیاتر لە سەدا 85 مووشەکە هاوێژراوەکان لەلایەن گرووپەکانی بەرخۆدانەوە ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە. ئەو هێرشە بەربڵاوانە هەڵاتنی بەکۆمەڵی شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی بەدواوە بووە.
پاڵپشتییەکانی ئێران لە بەرخۆدانی فەلەستین
جگە لە ئەوەی کە باس کرا، سەرجەم گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە سەر پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خۆیان وەکوو یەکێک لە هۆاکرە سەرەکییەکانی بەدی هاتنی سەرکەوتنی ستراتیژیک بە سەر دوژمن لە شەڕی خەنجەری قودس، جەختیان هەیە. لە هەمان پێوەندیدا ئیسماعیل هەنیە وتی: دەسخۆشی لە کۆماری ئیسلامی دەکەین بەبۆنەی پاڵشپشتییەکانی لە بەرخۆدان. ئێران لە هیچ هەوڵێک بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدان لە بواری دارایی، چەک و تەقەمەنی و ستراتیژیک درێغ ناکات.
بۆچوونی ئێوە