بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵەکان باس لە شەهید بوونی 4 فەلەستینی و بریندار بوونی 1400 کەس دەدەن و هاوکات یەکێتی ئەورووپاش داوای ئاگربڕی بەپەلەی کردووە.
پەناگەکانی حەیفا کرانەوە
کرانەوەی پەناگاکانی حەیفا و بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدەکانی هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ 222 کەس نوێیترین هەواڵ سەبارەت بە فەلستینە.
هێرشە دڕندانەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەزە بۆ دەیەمین ڕۆژ درێژەی هەیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلستینیش ئۆپەراسیۆنی "شمشێری قودس" بۆ بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا درێژە ئەدەن و نێوەنجیگەری لایەنە جۆراوجۆرەکان بۆ ڕاگرتنی ئەم ئۆپەراسیۆنەش کاریگەری نەبووە.
سەرچاوە زایۆنییەکان ڕایانگەیاندووە میسر بە مەبەستی ئاگربەس لە نێوان ڕژیمی زایۆنی و گرووپەکانی بەرخۆدان لە غەزە پێشنیاری داوە شەڕ لە کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنشەمەوە ڕابگیردرێت.
ئەندامێکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، هەواڵی میدیا زایۆنیستییەکانی سەبارەت بە ڕێککەوتن لە گەڵ ئەم پێشنیارە ڕەت کردەوە. عیزەت ئەلرەشق وتی: هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەس ڕووی نەداوە. هەوڵ و پێوەندی لە لایەن ناوبژیوکەران درێژەی هەیە و داخوازی خەڵکی فەلستین ئاشکرا و ڕوونە.
کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند: شارەوانی حەیفا داوای لە دانیشتوانی شار کردووە کە بڕۆنە پەناگاکان و لەوێ بمێننەوە
هاویشتنی 4 مووشەک لە باشووری لوبنانەوە
ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لە هاویشتنی 4 مووشەک لە باشووری لوبنانەوە بۆ عەکای و حەیفا هەواڵی دا و وتی: دوو مووشەکی هاوێژراو لە باشووری لوبنانەوە شوێنگیری کراوە و هێرش کراوەتە سەر سەرچاوەی هاویشتنی مووشەکەکە.
دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی حەیفا بیستراوە
میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی ڕایانگەیاند: دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی هەکریوت لە نزیکی حەیفا بیستراوە.
گوردانەکانی عیزەدین قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە کردنە ئامانجی بنکەی زەوینی تەسلیم و بنکەی ئاسمانی حەتسریم هەواڵی دا.
بنکەی سەربازی ئامیتای بە مووشەکی بەدر کرایە ئامانج
گوردانەکانی قودسی لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی فەلستین ڕایگەیاند بنکەی سەربازی ئامیتای کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی.
ڕووخانی 3 مزگەوت لە غەززە
وەزارەتی ئەوقافی غەززە ڕایگەیاند بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە سێ مزگەوت بە تەواوەتی ڕووخاون و 40 مزگەوتی دیکەش خەساریان پێگەیشتووە.
ئانراو: ئیسرائیل ئیزنی ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانە کان قبووڵ ناکات
ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانراو) ڕایگەیاند کە تێلاڤیڤ ئیزنی ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ غەززە نادات و داوای لە ئیسرائیلییەکان کرد کە خێرا ڕێگا خۆش بکرێت بۆ ناردنی یارمەتییەکان بۆ خەڵکی فەلەستین.
تیرۆری شکست خواردووی "محەمەد زەیف" فەرماندەی سەربازی حەماس
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: جگە لە محەمەد زەیف فەرماندەی کەتیبەکانی عزەدین قسام، هەوڵی تیرۆری حەوت فەرماندەی حەماسمان دا کە هەموویان شکستیان هێنا.
گۆترێش: ڕەنجی مرۆڤەکان و لەناوچوونی ژێرخانەکانی لە غەززە دەبینین
ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێمە لە غەززە ڕەنجی مرۆڤەکان و ڕووخانی بەربڵاوی ماڵ و ژێرخانەکان دەبینین. داوا لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی دەکەم کە سەرچاوەی دارایی بۆ هەلمەتی مرۆڤدۆستانە لە غەززە هەیە.
122 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ماوەی 25 خولەکدا
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ماوەی 25 خولەکدا 122 هێرشێ ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە. ئەو هێرشانە لەلایەن 52 شەڕکەرەوە ئەنجام دراوە.
دەستپێکردنەوەی هێرشە تۆپخانەییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە
ئیسرائیل هێرشە تۆپخانەییەکانی خۆیی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەستپێکردەوە.
هاویشتنی 50 مووشەک لە غەززەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە کاتژمێر 7 ی دوانیوەڕۆی سێشەممەوە تا 7 ی سەرلەبەیانی چوارشەممە 50 مووشەک لە غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین هاوێژراوە.
شەهید بوونی هەواڵنێری کەناڵی ئەلئەقسا
کەناڵی فەلەستینی ئەلئەقسا ڕایگەیاند کە لە هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵی یوسف ئەبو حسێن یەکێک لە هەواڵنێرەکانی ئەو کەناڵە لە ناوچەی شێخ ڕزوان، شەهید کرا.
شەهید بوونی 4 فەلەستینی لە پێکدادان لەگەل ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژهەڵاتی
سەرچاوە فەلەستینییەکان لە شەهادەتی لانیکەم 4 کەس لە پێکدادانەکان لەگەڵ سەربازانی ئیسرائیلی لە لای ڕۆژهەلاتی و قودسی داگیرکراو هەواڵیان دا.
بەرپرسانی تەندروستی فەلەستین لە شەهادەتی 4 فەلەستینی لەوانە سێ شەهید لە ڕاموڵڵا و یەک شەهید لە ئەلجەلیل و بریندار بوونی زیاتر لە 1400 کەس لە پێکدادانەکانی ڕۆژی سێشەممە لە لای ڕۆژهەڵاتی و قودسی داگیرکراو هەواڵیان دا.
یەکێتی ئەورووپا داوای ئاگربڕی بەپەلە دەکات
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا داوای ئاگربڕی بەپەلە لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەکات.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جۆزێف بورل لە هەوڵی خۆی لەگەل ئەمریکا و ناوبژیوانەکانی دیکە لەو بارەوە هەواڵی دا.
Your Comment