AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٨ ١١:٣٦

28ی گوڵان ڕۆژی خەیام;

خەیام و مامۆستا هەژار؛ بیانوویەک بۆ خوێندنەوەی چوارێنەیەکی کوردی

خەیام و مامۆستا هەژار؛ بیانوویەک بۆ خوێندنەوەی چوارێنەیەکی کوردی

خەیام یەکێک لە بلیەمتەکانی فەرهەنگی ئێرانە، ئەو شاعیر، پزیشک، فەیلەسووف، ئەستێرەناسیش بوو. ئەمڕۆکە خەیام لە ئێراندا زیاتر بەهۆی چوارینەکانیەتی کە دەناسرێت، ئاڵبەت لە بوارەکانی دیکەشدا ناوبانگی تایبەتی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 28 ی گوڵان لە ڕۆژژمێری ئێراندا وەکوو ڕۆژی ڕێزگرتن و بیرئانینەوە شاعیری گەورەی فارس، عومەری خەیام ناسراو بە خەیامی نەیشابووری، ناودێر کراوە.

ئەو شاعیرە پایەبەرزە فارسە لە سەردەمی دەسەڵاتداری سلجووقییەکان و لە ساڵەکانی 426 هەتا 490 ی کۆچی مانگی ژیاوە.

هەروا لە پێشتریش باس کرا عومەری خەیام زیاتر بە بۆنەی چوارینەکانیەوە دەناسرێت و ئەو شێعرانە بە ژمارەیەک لە زمانەکانی جیهان ئەوانە ئینگلیزی و ئیتاڵی و ... وەرگێڕدراوەتەوە.

خەیام و هەژار

لایەنگرانی ئەدەبیات و شێعر لەم ڕۆژەدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی خەیام و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە، یادی وەرگێڕی گەورە وبە توانای چوارینەکانی بە زمانی کوردی، واتا مامۆستا هەژار دەکەنەوە. دەڵێن ڕۆژاواییەکان فیتز جراڵد شاعیری ڕۆژاوایی بەهۆی وەرگێڕانی چوارینەکانی خەیامەوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی بە "خەیامی ئینگلیزی" دەناسن و بە ڕاستی هەژایش بە وەرگێڕانی چوارینەکان بۆ سەر زمانی کوردی شیاوی نازناوی "خەیامی کوردی" هەیە.

مامۆستا هەژار لە ساڵی 1300ی کۆچی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و لە ماوەی تەمەنی خۆیدا خزمەتی زۆری بە وێژە و فەرهەنگی کوردی کرد.

لە بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر: فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە، چێشتی مجێور، وەرگێڕانی قورئان بۆ سەر زمانی کوردی، مێژووی ئەردەڵان، یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە ی بەرهەمی عەلی شەرێعەتی، دایە باوە کێ خراوە؟ بەرهەمی شەرێعەتی و چوارینەکانی خەیام و ... .

لە خوارەوە چەند بەیت لە چوارینەکانی خەیام و کوردیەکەی هاتووە:

ای مفتی شهر از تو بیدار تریم با این همه مستی زتو هشیارتریم

تو خون کسان نوشی و ما خون رزان انصاف بده کدام خونخوارتریم

ئەی تەکیەنشین شێخی به سۆره و کۆره پێت وا نەبێ هەر مەستیه کارم زۆره

من خوێنی ترێ دەمژم و تۆ خوێنی هەژار جوابم دەرەوە کێیه پتر خوێن خۆره

گویند مرا که دوزخی باشد مست قولیست که دل در آن نتوان بست

گر عاشق و میخواره به دوزخ باشند فردا بینی بهشت همچون کف دست

گۆیا له جەهەندەمن ئەویندار و مەست بەم واتەیە پێکەنیم و گوستی خۆم گەست

جێی چەند کەری کوڵکنه ئەگەر وابێ بەهەشت یان چۆڵ و بیابان و کپه وەک له پی دەست

افسوس که نامه جوانی طی شد و آن تازه بهار زندگانی دی شد

آن مرغ طرب که نام او بود شباب افسوس که ندانم کی آمد کی شد

جوانی بەپەلە و به بێ نەوەستان ڕۆیی ڕوژگاری ژیان وەک شەوی مەستان ڕۆیی

لەم ژینه که وا دەمێکی دنیای دێنا داخم کە وە بێهوده له دەسمان ڕۆیی

News ID 37369

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha