بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی بە ناردنی هێمن هەورامی وەکوو نێردەی تایبەتی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ نەزمی حزوری سەرکونسوڵی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان، هاوخەمی و پاڵپشتی خۆیی لەگەڵ گەلی فەلەستین ڕاگەیاند.
کونسوڵگەری فەلەستین لە هەولێر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: مەسعوود بارزانی بە ناردنی نامەیەک بۆ مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین پاڵپشتی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ گەلی فەلەستین لە ڕەوتی قەیرانی ئەم دواییە لە بەیتولموقەدەس ڕاگەیاند و جەختی کرد: دڵی ئێمە لەگەڵ ئێوەیە.
لە ئەو دیدارە، نەزمی حزوریش بە دەسخۆشی لە هێمن هەورامی نێردەی تایبەتی مەسعوود بارزانی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم و ئەندامی باڵای پارتی، دەسخۆشی تایبەتی خۆشی بە بۆنەی ناردنی ئەو نامەیە لە جەخت لەسەر برایەتی و هاوردەردی لەگەڵ گەلی فەلەستین ڕاگەیاند.
Your Comment