بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دەستدرێژی کەسانێک بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی ناڕەزایەتی ئێرانی نیسبەت بە ئەو هەوڵە ئایاساییانە ڕاگەیاند.
زەریف وێڕای بیرئانینەوەی ئەو بابەتە کە بەرپرسیارێتی پاراستنی شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە ئەستۆی دەوڵەتی ئەو وڵاتەیە، داوای کرد کە دەوڵەتی عێراق هەوڵ بدات بۆ ناسینەوەی هۆکارەکانی ئەو هێرشە و هیوای خواست کە بە کاری جیدی دەوڵەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکان لە ئەو وڵاتە ئەو دەستە ڕووداوانە دووپات نەبێتەوە.
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە ئەو گفتوگۆیەدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ڕوودانی ئەو ڕوودوانە، لەسەر بەلێنی دەوڵەتی عێراق بۆ دابین کردنی ئاسایشی دیپلۆماتەکان و شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە عێراق جەختی کرد.
Your Comment