بە پێی هەواڵی مێهر، ئایەتۆڵا محەمەد حەسەن ئەختەری وێڕای ئاماژە بەوەی کە بە فەرمانی ئیمام خومەینی ڕۆژێک بە ناوی ڕۆژی قودس دیاری کراوە، وتی: لەو کاتەوە 40 ساڵ تێپەڕیوە کەچی هێشتا لەم ڕۆژەدا هەموو موسوڵمانەکانی جیهان دژایەتی و ڕقی خۆیان لە ڕژیمی منداڵکوژی فەلستین ڕادەگەینن.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە فەلستین یەکێک لە وڵاتە گرینگە ئیسلامییەکانە، وتی: دەوڵەتی ئینگلیس و هاوبیرەکانی شێرپەنجەیەک بە ناوی ئیسرائیلیان پێک هێناوە بۆ ئەوەی لە جیهانی ئیسلامدا دووبەرەکی ساز بکات. ئەم ڕژیمە هۆکاری دووبەرەکی و ڕیشەی ئاژاوە لە ناوچەیە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە دووبەرەکی ساز کردن لە نێوان شیعە و سوننی لە مەبەستەکانیتری دوژمنە، وتی: دوژمنان هەوڵ ئەدەن بە دروست کردنی ئەم دووبەرەکیانە بە مەبەستەکانی خۆیان بگەن و هەر بەم مەبەستەوە ژمارەیەک لە گەورەکانی ئێمەیان تیرۆر کرد.
ئەختەری وێڕای ئاماژە بەوەی کە دژایەتی ئەوان تەنیا لە گەڵ شیعە نییە و لە گەڵ سوننەکانیش هەر بەم شێوە هەڵسوکەوت دەکەن، وتی: سەرەڕای هەموو پیلانەکان و دوژمنییەکان، شیعە و سوننەکانی ئێران ئاگادار و وشیارن و ئەوان برای یەک و یەکگرتوون.
Your Comment