AP ١٤٠٠ گوڵان ١٦ ١١:١٨

هەواڵنێری واڵێستریت ژۆرناڵ:

شاندێک لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە سەردانی ئێران دەکەن

شاندێک لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە سەردانی ئێران دەکەن

هەواڵنێری ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی دوێنێ لە سەفەری شاندێک لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ناڤۆکی بۆ ئێران لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لارنس نۆرمەن هەواڵنێری ڕۆژنامەی ئەمریکی واڵێستریت ژۆرناڵ دوێنێ چوارشەممە لە پەیامێکی تویتەری ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوو گرووپێک لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە سەردانی تاران دەکەن.

لە پەیامی تویتەری هەواڵنێرەکەی واڵێستریت ژۆرناڵ لەو بارەوە هاتووە: گرووپێکی پایەبەرز لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی تاران دەکەن تا مادە ناڤۆکییەکانی ئێران بپشکێنن.

لارانس نۆرمەن لەو بارەوە درێژەی دا: پرسیاری زۆر سەبارەت بە ئەو مادانە بە ئێران پێشکەش کراوە؛ بۆ ئەوەی کە لە کوێ هاتوون و ئێستا لە کوێن.

News ID 37177

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha