٤ سیخوڕی ئەمریکیی ئازاد دەکرێن/ ٧ ملیار دۆلار پارەی ئێران ئازاد دەکرێت

کەناڵی ئەلمەیادین لە بڕیاری واشینتۆن بۆ ئازادی ٤ ئێرانی و ئازاد کردنی ٧ ملیار دۆلار پارەی بلۆکە کراوی ئێران هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلمەیادین بە گوێرەی سەرچاوە ئێرانییەکان ڕایگەیاند کە واشینتۆن ٤ بەندکراوی ئێرانی ئازاد دەکات و ئێرانیش ٤ سیخوڕی ئەمریکیی ئازاد دەکات.

ئەلمەیادین ئاماژەی بە شۆناسی ئەو کەسانە نەکردووە.

بە پێی سەرچاوەکان، دانوستانێکیش لە نێوان ئێران و بریتانیاش بەڕێوە دەچێت و بە پێی ئەوە بڕیارە لەندەن ٤٠٠ ملیۆن پۆند لە پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران ئازاد بکات.

هەروەها بە وتەی ئەم سەرچاوانە، واشینتۆن ٧ ملیار دۆلار پارەی بلۆکەکراوی ئێران ئازاد دەکات.

ئازادی ٤ بەندکراو و ۷ ملیار دۆلار لە بەرانبەر ئازادی ٤ سیخور

 پاش شوێنگیری ئەمریکییەکان لە سەردەمی کۆماریخوازەکان و دیموکراتەکان, لە ئاکامدا جەیسون گەیت دووپات بووەوە.
پاش گوشاری زۆر بۆ سەر بایدن و پێویستی ئەو بە نیشاندانی پێشکەوتن لە دۆسیەی ئێران, ئەمریکییەکان ئامادەیی خۆیان بۆ گۆڕینەوەی ئازادی ٤ ئێرانی چالاک و ئازاد کردنی ۷ ملیار دۆلار لە گەڵ ئازادی ٤ سیخوڕی ئەمریکیی ڕاگەیاند.
پێشتر ئەمریکا و نێونجیگەرانی ئەورووپایی هەوڵیان دابوو ئێران ناچار بەم گۆڕینەوە بکەن بۆ ئەوەی پێشگری لە پات بوونەوەی دۆسیەی جەیسون گەیت بکەن. لەم دۆسیەدا ئێران توانی خواستی خۆی بە سەر ئوبامادا بسەپێنێت و 1.7 دۆلار وەربگرێت.
بەدوای ئەم رووداوە بابەتی گۆڕیەوەی نازەنین زاغەری سیخوڕی ئینگلیسی لە بەرانبەر ٤۰۰ ملیۆن پۆند پشتڕاست کرایەوە.
وێدەچێ بەدوای ئەم رووداوە داخوازی شاندی ئێرانی بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان زۆر بێتەوە.

News Code 37123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =