بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامهیهكى ڕووسى مهیلى پاریس بۆ زیادكردنى ڕۆڵو کاریگەریی خۆی لە سوریا ئاشكرادهكات.
ڕۆژنامەکە بڵاویكردۆتهوه، هەڵسوکەوتەکانی فەڕەنسا لە سوریا بەو ئاراستەیە دەڕوات کە هەوڵبدات بەرگری لە مافە مێژوییەکەی لەِ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، بۆئەوەش دەیەوێت هاوسەنگی لەگەڵ کارەکتەرە هەرێمییەکانی تری سەر گۆڕەپانی سوریا دروست بکات، بەتایبەت تورکیا.
ڕۆژنامە ڕوسییەکە لەسەر زاری کیریل سیمیونۆڤ پسپۆڕی ئەنجوومەنی کاروباری نێودەوڵەتی لەڕوسیا گواستویەتییەوە کە وتویەتی:"ئاراستەی نەیاریانەی تورکیا لەکارو ڕەفتارەکانی فەڕەنسا تەنها لەیارمەتیدانی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا دەرناکەوێت، بەڵکو لەخۆنزیککردنەوەی لەئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریاو هەوڵدان بۆ دورخستنەوەی لەژێر چەتری تورکیاشدا دیارە".
پسپۆڕە ڕوسییەکە وتویهتى:"پاریس جگە لەدەروازەی کورد، هیچ بژاردەیەکی تری بۆ تێپەڕاندنی پلانەکانی لەسوریادا نییە، لەوەشدا پاریس بەشێوەیەک دەجوڵێتەوە کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا یهكدهگرێتهوه".
لەبەشێکی تری بابەتەکەدا باس لەوەشکراوە، فەرەنسا پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردانی سوریادا چڕترکردۆتەوە، جگەلەوەی ئامادەیە لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ یەکخستنی ناوماڵی کوردی، پێشوازی لەهێزە کوردییەکانی سوریا بکات.
ئەوەشیخستۆتەڕوو، فەرەنسا یەکێکبووە لەیاریکەرە سەرەکییەکان لەدروستکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەدواییدا بووە کۆڵەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا.
ڕونیشیکردۆتەوە، پاریس بەڕوونی دژی پلانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بوو بۆ کێشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسوریادا.
ڕۆژنامەیەکی ڕووسی ئاشکرای دەکات
فەرەنسا هەوڵدەدات لەڕێگای پشتیوانیکردنی کوردەوە دزە بکاتە سووریا

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی "نیزاڤیسیمایا گازێتا"ی ڕوسیی، فەرەنسا هەوڵدەدات لەڕێگای پشتیوانیکردنی کوردانی سوریاوە ڕۆڵو کاریگەریی خۆی لە سوریا زیاد بکات.
News ID 37105
Your Comment