ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی لە ئەستەنبۆڵ پووچەڵ کرایەوە

پۆلیسی تورکیا لە دۆزینەوە و پووچەڵ کردنەوەی ئامێرێکی تەقەمەنی لە وێستگەیەکی پاس لە شاری ئەستەنبۆڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سولیەمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە پۆلیسی ئەو وڵاتە ئامێرێکی تەقەمەنیی لە وێستگەیەکی پاس لە شاری ئەستەنبۆڵ دۆزیوەتەوە و پۆچەڵی کردۆتەوە.

ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی تورکیا لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە پەکەکە بەرپرسی ئەو بۆمبدانەرییەیە.

سۆیلۆ شەوی چوارشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی (NTV) وتی: ئەمڕۆ پۆلیسی ئەستەنبۆڵ هێرشێکی گەورەی تیرۆریستیی پووچەڵ کردەوە. لە ئەنجامی وشیاری پۆلسیی ئێمە، بۆمبێکی 5 کیلۆگرامی کە لە ئۆتۆمبیلێکدا دانرابوو، لە وێستگەیەکی پاس دۆزرایەوە. دوو کەس کە ئەو بۆمبەیان دانابوو، دەستگیر و زیندانی کراون.

وزیری ناوخۆی تورکیا لە درێژەدا زیادی کرد کە دوو کەسە دەستگیر کراوەکە ئەندامی پەکەکەن.

شیاوی باسە کە پێکدادانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و ئەو گرووپە کە لە سەرەتاکانی دەیەی 1980 ی زایینی دەستی پێکرد و پاشان لە ساڵی 2013 بە ڕێککەوتنێکی ئاگربڕ لە نێونا ئەنقەرە و پەکەکە کۆتایی هاتبوو، دوو ساڵ دواتر و دوای چەند هێرشی تیرۆریستی کە درایە پاڵ پەکەک، دووبارە دەستی پێکردەوە.

News Code 37070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha