بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەوڵ و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل دژی شوێنە پیرۆزەکان و دانیشتووانی بەیتولموقەدەسی ئیدانە کرد و لەسەر زەروورەتی ڕاگیرانی بەپەلەی ئەو جەنایەتانە جەختی کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ڕێزگرتن لە بەرخۆدانی خەڵکی فەلەستین بەتایبەتی دانیشتووان و گەنجانی شاری قودس لە بەرانبەر ئیسرائیلییە جەنایەتکارەکان، لەسەر زەروورەتی هەوڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە مەبەستی ڕاگیرانی هەوڵە دژە مرۆڤایەتییەکانی ئیسرائیل هەمبەر خەڵکی فەلەستین و دەستدرێژی بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکان جەختی کرد.
خەتیب زادە بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی جەنایەتی ئیسرائیلییەکان دژی خەڵکی فەلەستین، لەسەر زەروورەتی پاڵپشتی لە بەرخۆدان تا ئازادی فەلەستین جەختی کرد و زیادی کرد: فەلەستین هی فەلەستینییەکانە و ئیسرائیل داگیرکەرە و تەنیا ڕێاگچارەی قەیرانی فەلەستین بەڕێوە بردنی گشت پرسی لە نێوان دانیشتووانی سەرەکی فەلەستینە.
Your Comment