ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی حەشدی شەعبی لە میحوەری باشووری سامڕا

هێزەکانی حەشدی شەعبی بە مەبەستی شوێنگیری و ڕاونانی ئەندامانی داعش لە میحوەری باشووری سامڕا ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی لە ئەو میحوەرە دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، زنجیرە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی بەرخۆدانی حەشدی شەعبی دژی پاشماوەکانی داعش لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق هەر درێژەی هەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی نوێی دژی پاشماوەکانی دائش دەست پێکردووە. مێدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنە لە میحوەری باشووری شاری سامڕا دەست پێکراوە.

بەرپرسانی ئەمنیەتی حەشدی شەعبی ڕایانگەیاند کە ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی ئەو ئۆپراسیۆنە لەباشووری سامڕا ناسینەوەی شانە نوستووەکانی داعش لە میحوەری باشووری و شوێنگیری کردنیانیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتریش ئۆپراسیۆنێک لە سامڕا هەر بە ئەو مەبەستە ئەنجام درابوو.

لەلایەکی تریشەوە، بەرپرسانی ئەمنیەتی عێارق ڕایانگەیاند کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری، هێزەکانی ئەو وڵاتە توانیان یەکێک لە سەرکردەکانی باڵای دائش لە شاری موسڵ هەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا بناسنەوە و دەستگیری بکەن.

News Code 36939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha