بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, فەرماندەی فەیلەقی قودس لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی شەهید حێجازب بە ئاماژە بە کەسایەتی سەردار شەهید حێجازی ڕایگەیاند: سەردار حێجازی یەکێک لە پێشەنگەکانی شۆڕش بوو و لە بست بە بستی خاکی ئێران خزمەتی کردووە.
سەردار حێجازی جێگای پەسەندی ڕێبەرانیی جەهادیی ئیسلام بوو
سەردار قائانی بە ئاماژە بەوەی کە چالاکی و دلێرییەکانی سەردار شەهید حێجازی هەمیشە جیگای پەسەندی ڕێبەرانی جەهادیی ئیسلام لەوانە سەید حەسەن نەسروڵا و ئیسماعیل هەنیە بووە, وتی: هەموو ڕێبەرانی جەهانی ئیسلام بۆ شەهادەتی سەردار حێجازی پەیامی سەرەخۆشییان نارد و ئەمەش نیشانەی گرینگایەتی هەوڵ و تەقالای ئەم شەهیدە بۆ جیهانی ئیسلامە.
بە باشترین شێوە کاری دەکرد
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپا هەروەها وتی: سەردار حێجازی بە باشترین شێواز بەرپرسیارێتی و ئەرک و ڕاسپاردەییەکانی خۆی ئەنجام دەدا . و ڕێگای بەرخۆدان و ڕێگای ئەم شەهیدانە بەردەوامە و دەدرەوشێتەوە.
جەختیشی کرد کە بەرەی بەرخۆدان لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی لەوانە ئێران، سووریا، لوبنا، یەمەن، عێراق و ..... هەموو ڕۆژێک هەنگاوێکی بنەڕەتی لە بەرانبەر دوژمنەکان ئەنجام دەدەن.
Your Comment