زیاتر لە 15 هەزار ئەندامی لقی مەدەنی هەدەپە دەستبەسەر کراون

باشاک دەمیرتاش، ماهسونی کارامان و ئومێد دەدە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دۆسییەکانی هەدەپە و دەمیرتاش وڵامیان دایەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، باشاک دەمیرتاش بە ئاماژە بە تۆمەتەکانی دەمیرتاش وتی: ئەو تۆمەتانەی بە سەر دەمیرتاشدا سەپاوە، تەنیا ئەوانەی دادگا نین بەڵکوو تۆمەتی میدیا حکوومەتییەکانیش لە خۆ دەگرێ بە تایبەت ئەوەی کە لە میدیاکاندا هەموو جۆرە درۆ و تۆمەتێک بۆ سەلاحەدین بەکار دێنن.

ماهسونی کارامان سەبارەت بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا وتی: حکوومەتی تورکیا بە شێوەیەک هەڵسوکەوت دەکات کە گوایا لێرە سیستەمی بروکراتیکمان هەیە. پاش بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، دۆسیەیەکیتر دژی دەمیرتاش پێک هات.

ئومێد دەدەش لە وڵامی ئەو پرسیارەی کە چەند ئەندامی هەدەپە لە گرتووخانە دان؟ وتی: ژمارەکان هەموو رۆژێ دەگۆڕدرێ. ئێمە ژمارەی نوێنەران و ئەندامانی باڵا دەزانین بەڵام ژمارەی هێزی خەڵکیی دیار نییە. نێزیکەی 15 هەزار کەس ئەندامی خەڵکیی هەدەپە لە گرتووخانە دان. ژمارەیان بە تەواوەتی دیار نییە بەڵام لە زووترین کاتدا ڕایدەگەینین.

 

News Code 36916

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =