بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناو فڕۆکەخانەی هەولێر بە TNT کرایە ئامانج

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە .

هەروەها وەزارەتى ناوخۆی هەرێم جەختیکردوەتەوە لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە .

ئەمشەو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر کە ئامانج لێی هێزەکانى ئەمریکاو هاوپەیمانان بووە، هاوکات سێ موشەکیش ئاڕاستەى بنکەیەکى سەربازى تورکیا لە سنوری قەزاى بەردە رەشکراون.

News Code 36830

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha