دانوستانەکان نابێت درێژە بخایێنت/ ئەمریکا نایەوێت قسەی حەق قبووڵ بکات

کۆڕی خوێندنەوەی قورئان ئەمڕۆ لە موسەلای ئیمام لە تاران بە شێوەی ئۆنلاین و بە بەشداریی ڕێبەری باڵای ئێران بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە  بە شێوەی ئۆنلاین ڕێبەری باڵای ئێران بەشداریی کۆڕی قورئان خوێندنەوەی کرد کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتدا بڵاو کرایەوە.

قورئان خۆی دوور ناکاتەوە لە تەنگژە سیاسییەکان 

 ڕێبەری لەم کۆڕەدا بە ڕاڤە و شی کردنەوەی هەندێ لە ئایاتی قورئانی پیرۆز باسیان لەوە کرد کە دین و ئایین و بەرنامە و فەرمانەکانی قورئان تەنیا بەرنامەی تاکەکەسی نییە و دەبێ فەرمانەکانی قورئان بۆ هەموو بەشەکانی ژیان بێت و قورئان خۆی لە تەنگژە سیاسییەکان وەلاوە نانێت و حاشای نییە لە بەرەنگاریی ستەمکاران.

خەڵک ئاگاداریی تەشەنەی کۆڕۆنا بن

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە تەشەنەی زیاتری کۆڕۆنا لە هەموو جیهان و ئێرانیش وتیان: دەبێ سپاسی کادیری دەرمان و پزیشک و پەرەستارەکان بکەین کە بەڕاستی لەم کاتانەدا زۆر ماندوو دەبن و بەردەوامن لە پاراستنی گیانی خەڵک. 

وتیشیان: خەڵکیش دەبێ زیاتر ڕێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و نابێت کەمتەر خەم بن بەرانبەر بە ڤایرۆسی دزێوی کۆڕۆنا.

دانوستانی ناڤۆکی نابێ درێژە بخایێنت

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: دەبێ بەرپرسان ئاگادار بن کە دانوستانی ناڤۆکی نابێت زۆر درێژەبخایێنت و نابێت لایەنەکانی بەرانبەر ، دانوستانەکان خاو بکەنەوە چونکوو بۆ وڵاتی ئێمە خەسارە.

ڕێبەریی بە ئاماژە بە بەرجام و گەمارۆکان، زیادیان کرد: ئێمە سیاسەتی وڵاتمان ڕاگەیاند و بە بەرپرسانمان وت و ئەوان وتیان دەبێ دانوستان بکەین و ئێمە کێشەمان لەوە نییە بەڵام دەبێ ئاگادار بن دانوستانەکان زۆر درێژەدادڕانە نەبێت و لایەنەکان زۆر رێژەی پێبدەن.

ئەمریکا دەیەوێت قسەی خۆی بسەپێنێت

 ئەوشیان وت کە ئەمریکاییەکان ناوی دانوستانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دێنن بەڵام بۆ ئەوە نییە کە قسەی حەق قبووڵ بکەن بەڵکوو بۆ ئەوەیە کە قسەیەکی باتڵ و نادروست بسەپێنن.

ئەورووپاییەکان لە هەندێ کۆڕی تایبەتدا کە هەواڵەکەی دەگاتە ئێمە، دەڵێن، ئێران ڕاست دەکات و هەر ئەم سیاسەتەی ئێران دروستە بەڵام لە بەرانبەر ئەمریکادا ناتوانن بڕیار بدەن و ئەمریکایش زۆر بێژە.

News Code 36828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =