بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا ڕۆژی سێشەممە لە پەیامێکی تویتەری بە بڕیاری ئێران بۆ دەسپێکی پیتاندنی 60 لەسەدی ئۆرانیۆم کاردانەوەی نیشان دا.
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا لەو بارەوە نووسی: ئەوانەی کە ئەو هێرشەیان دژی دامەزراوە ناڤۆکییەکان لە نەتەنز ئەنجام دا ئەگەری هەیە بەدوای لاواز کردنەوەی ڕەوتی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکین.
سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە کە سەفەری ڤیەنای کردووە، دوێنێ سێشەممە لە دەسپێکی پیتاندنی سەدا 60 هەواڵی دا.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: هەزار سانتریفیوژی دیکە بە دەفرایەتی 50 لەسەد زایتر لە مەکینەکانی ئێستا لە نەتەنز، جگە لە جێگیر کردنەوەی مەکینە زیان بەرکەوتووەکان، زیاد دەکرێت.
Your Comment