AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٤ ١٦:٥٩

رۆحانی لە دیدار لە گەڵ لاڤرۆف:

ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی ڕژیمی زایۆنی بۆ ناوچەی کەنداوی فارس، کارێکی مەترسیدارە

ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی ڕژیمی زایۆنی بۆ ناوچەی کەنداوی فارس، کارێکی مەترسیدارە

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس دەبێ لە لایەن وڵاتانی ئەم ناوچە دابین بکرێت، وتی: ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی ڕژیمی زایۆنی بۆ ناوچەی کەنداوی فارس کارێکی مەترسیدارە.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە دیدار لە گەڵ سیرگەیی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بە ئاماژە بە خواستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەشەی هاوکارییە ناوچەییەکان، لە گەشەی هاوکاری بە مەبەستی دابین کردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە پێشوازی کرد.

ئەو لە درێژە داکۆکی کردە سەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچە و وتی: ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس دەبێ لە لایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە دابین بکرێت.

ناوبراو داکۆکی کردە سەر گەشەی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئەمریکا و هەموو جیهان بەو ئاکامە گەیشتوون کە سیاسەتی زۆرترین گوشار شکستی هێناوە و تەنیا ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام، هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانە.

سەرۆک کۆمار لە درێژەشدا ئاماژەی بۆ کێشە و قەیرانە ناوچەییەکان لە بەحرەین و یەمەن و سووریا کرد و داکۆکی کرد: هاوکاری دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا وەکوو دوو وڵاتی کاریگەر لە ناوچەکە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان پێویستە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لەم دیدارەدا بە ئاماژە بەوەی کە هەر دوو وڵات بۆ گەشەی هاوکاری هەموو هەوڵی خۆیان ئەدەن، ڕائگەیاند: ئێمە پیمان وایە ئاسایی نییە داوا لە ئێران بکرێت مەرجێکی نوێ بۆ بەرجام قبووڵ بکات یان زیاتر لە بڕیارەکانی خۆی هەنگاو بنێت.

لاڤرۆف وتیشی: ڕووسیا لە پتەوکردنی هاوکارییەکان لە گەڵ ئێراندا زۆر جیدییە و پرۆژە هاوبەشەکان خێرا و بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو تواناکان جێبەجێ دەکرێن.

News ID 36808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha