بڕیاری کوردەکان بۆ داخستنی کەمپی ئەلهەولی سووریا

بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن لە ڕێگای ناوبژیوانی رێبەرانی هۆزە عەرەبەکانەوە دەیانەوێت بنەماڵەکانی سەر بە داعش بگەڕێننەوە ناو کۆمەڵگا و کەمپی ئەلهەول دابخەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە کوردییەکان لە سووریا لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژی داعش لە ساڵی 2018 کە بووە هۆی ئازاد کردنی دوایین ناوچە ژیرکۆنترۆڵەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەیان هەزار کەس لە ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیانیانی لە کەمپی ئەلهەول نیشتەجێ کرد. نزیک بە 62000 کەس لە کەمپی ئەلهەول جێگیر کراون. بەرپرسانی کوردی سووریا لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیهانەوە داوایان کردووە هاووڵاتیانی خۆیان کە چوونەتە ڕیزی داعش و ئێستا لە سووریا و کەمپی ئەلهەولن، ببەنە دەرەوە.

بەرپرسانی کوردی سووریا هاوپەیوەند بە چارەنووسی ئەندامانی سووری سەر بە داعش، دەیانەوێت لە ڕێگای ناوبژیوانی سەرۆک هۆزکانەوە، بەستێن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگای سووریا خۆش بکەن.

جابر مستەفا، بەرپرسی کەمپی ئەلهەول بە ڕۆژنامەی نەشناڵی ئیماراتی وتووە تا ئێستا 3000 هاووڵاتی سووریا لە ڕێگای ئەو گەڵاڵەوە دووبارە چوونەتەوە ناو کۆمەڵگا کە ئەوە سەرکەوتنێک دێتە ئەژمار.

News Code 36798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =