بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی ئەمڕۆ بە هەواڵنێرانی وت: دوژمن دەیەوێ خەڵکی ئێمە نائۆمێد کات بەڵام سەرناکەوێ. ئەوان وتوویانە بۆ ماوەی 9 مانگ چالاکییەکانی نەتەنزمان وەدوا خستووە بەڵام لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێکی بەرچاوی ئەو خەسارانەی دوژمنان لە نەتەنز پێکی هێناوە، قەرەبوو دەکرێتەوە.
ئەو وتیشی: ئێمە بە هەموو توانامانەوە دەڕۆینە پێشەوە و باشترین کار ئەوەیە بە دوژمنانی بسەلمێنین کە مل کەچ ناکەین و ئەمەش لە کردەوەکانماندا نیشان ئەدەین.
ساڵحی داکۆکی کرد: پیشەی ناڤۆکی وڵاتەکەمان بە هیچ شێوەیەک ڕاناگیردرێت و بە هەموو توانای خۆمانەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو هەڵدەگرین و هەر ئێستاش پیتاندن لە نەتەنز بەشێوەیەکی بەهێز دەڕواتە پێشەوە.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: هەر شتێک ڕوو بدات، ئێمە چەن ئەوەندە قەرەبوو دەکەینەوە بۆ ئەوەی دوژمن بزانێت ڕێگای ئیمە ڕێگای زانست و هەوڵ و شەرەفە و ڕێگای ئەوان دوژمنی و نەیارییە.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو سانتریفیوژانەی تووشی خەسار بوون، لە جۆری "ئای ئار وان"ن، وتی: ئێمە ئەو سانتریفیوژانەی تووشی خەسار بوون لە گەڵ جۆری باشتر دەگۆڕینەوە.
Your Comment