خۆمان بە ئێرانی دەزانین نە کەمینە/ لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان ئازادین

سەرۆکی ئەنجومەنی زەردەشتییەکانی تاران دەڵێت: لە چەند دەیەی ڕابردوودا زەڕدەشتییەکان لە بەڕێوە بردنی جێژنەکان، ڕێوڕەسمەکان و کاروباری ئایینی خۆیان لە شوێنە پیرۆزەکاندا ئازاد بوون.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئێران ئولگووی ڕاستەقینەی هاودڵی نێوان لایەنگرانی دینە تاکپەرستەکانە و وێنەی ئاشکرا بۆ ئەوەش بوونی شەقامێکە لە تاران کە چوار پەرستگای مزگەوتی ئیبراهیم، کلیسای حەزرەتی مریەم، ئاورکەدەی ئادریان و کەنیسەی حەییمی تێدایە.

ئاکار و هەڵسوکەوتی باشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ لایەنگرانی ئایینە تاکپەرستەکان گەرچی ئولگوویەکی باش بۆ کۆمەڵگای مرۆییە بەڵام هێشتا بە باشی نەناسراوە. باشترین بەڵگە بۆ ئەمەش، وتەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی زەڕدەشتیانی تارانە کە داکۆکی دەکات زەڕدەشتییەکان پێیان خۆش نییە خۆیان بە کەمینە بناسێنن و پێیان خۆشە خۆیان ئێرانی بزانن.

ئەفشین نەمیرانیان کە ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی زانست و پیشەی ئێرانە، داکۆکی دەکات: زەڕدەشتییەکان بۆ بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی ئایینی و هەروەها کاروباری خۆیان لە ئێران ئازادن.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران نیشتمانی زەڕدەشتییەکانە، وتی: ئێمە هەرگیز خۆمان لە دیکەی هاووڵاتییەکانمان جیا ناکەینەوە و بە ڕێز و خۆشەویستییەوە لە پەنای یەک دەژین.

گەورەترین دەستکەوتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، یاسای بنەڕەتییە

نەمیرانیان یاسای بنەڕەتیی بە گەورەترین دەستکەوتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەزانێت و دەشڵێ: لەم یاسایەدا دینی زەڕدەشتی بە فەرمی ناسێندراوە و ئەوان خاوەن نوێنەرێک لە پارلەمانن و لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی خۆیاندا ئازادن.

ئەو بەم شێوە درێژە بە وتەکانی ئەدات و ڕوونی دەکاتەوە: حوکمی دادگا بۆ زەڕدەشتییەکان بە پێی دۆخی خۆیان دەرکراوە و تەنانەت ئەنجومەنی چارەسەر کردنی کێشەی تایبەت بۆ ئەوان لە شارەکانی یەزد و تاران وەڕێ خراوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی زەردەشتییەکانی تاران داکۆکی کرد: خەڵکی ئێران وەکوو بنەماڵەیەکی گەورە لە خەم و خۆشیدا شەریکن بۆیە گومانم لەوەدا نییە کە دەبێ لە ڕێگای وتووێژەوە کێشەکان چارەسەر بکەین و پێویستمان بە بیانییەکان نییە.

 

News Code 36771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =