ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.2 پلە بە پێوەری ڕیشتەر شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەژاند، چەقی بومەلەرزەکە 1 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری مەریوان لەکوردستانی ئێران دوور بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی بەهێز گوڕی بومەلەرزەکە هاوڵاتیان لەشاری سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە، سەیدسادق، دەربەندیخان، قەڵادزێ و چەندین ناوچەی دیکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردوە.
هاوکات ناوەندی تۆمارکردنی بومەلەرزە لە ئێران بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە 1 کیلۆمەتر لەباشوری رۆژهەڵاتی شاری مەریوان دور بوە و قوڵایی بومەلەرزەکەش 10 (دە) کیلۆمەتر بوە.
لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژاوای ئێران بە تایبەتی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان وئازەربایجانی رۆژاوا بومەلەرزەکە هەست پێکراوە.
Your Comment