بە پێی هەواڵی مێهر، دەرهێنەری ئەم دۆکۆمێنتە خوالێخۆشبوو ڕەحیم زەبێحی و بەرهەم هێنەرەکەشی توورەج ئەسڵانییە و بۆتە نوێنەری ئێران لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی هات داکسی کەنەدا.
فستیڤاڵی هات داکس گەورەترین و گرینگترین فستیڤاڵی فیلمی دۆکۆمێنت لە ئەمریکای باکوور دیتە ئەژمار و یەکێک لە شوێنە گرینگەکان بۆ نواندنی دۆکۆمێنتە گرینگەکانی جیهانە و نزیکەی دوو هەزار دۆکۆمێنتساز و بەرهەم هینەر و کڕیاری فیلم تێیدا بەشدارن.
"نانی پیرۆز" تا ئێستا لە چەندین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە و دواهەمینیان فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکۆمێنتی بیگ ئێسکای لە ئەمریکا بووە.
Your Comment