بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بەرز بوونەوەی ڕۆژلەدوای ڕۆژی زیندانیان لە تورکیا، سێ زیندانی نوێ لە جۆری S لە شارەکانی بدروم، ئانتالیا و ئیغدیر زیاد کراوەتە زیندانەکان لە تورکیا.
حاجی بیشکین لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕێکی نزیک لە ئۆپزیسیۆن و کوردەکانی تورکیا بڵاو کرایەوە بە لێکدانەوەی دۆخی زیندانەکانی تورکیا نووسی: ژمارەی دەستگیرکراوان و تاوانبارکراوەکان لە تورکیا لە 286 زیندانی تێپەڕیوە. لە حاڵێکدا کە زیندانەکانی تورکیا کێشەی جیدیان لە بواری دەفرایەتی و دابینی تەندروستی هەیە، ژمارەی دەستگیرکراوان و تاونبارکراوەکان ڕۆژلەدوای ڕۆژ بەرز دەبێتەوە. لەم نێوانەدا کرانەوەی سێ زیندان لە جۆری S کە گۆشەگیری زۆرەملێی زیندانیان تێیدا بە شێوەی بەربڵاو بەکاردێت، جێی سەرەنجە.
لە هەمان پێوەندیدا گلسرن یولر سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی لقی ئەستەنبۆڵ بە وتنی ئەوەی کە ئەو زیندانگەلە کە کراونەتەوە کێشەی نوێ لەگەل خۆیان دەهێنن، وتی: هەر زیندانێکی نوێ بە واتای ئەوەیە کە کەسانێکی زیاتر دەستگیر دەکەین.
ئێستاکە 396 زیندانی لە تورکیا کراوەیە. عەبدولحەمید گول وەزیری دادگای تورکیا ساڵی ڕابردوو وتی 94 زیندان تەنیا لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو کراوەتەوە و بە ئامادە بوونی ئەو سێ زیندانەی جۆر S، تەنیا لە ماوەی یەکساڵدا 39 زیندانی نوێ کراونەتەوە.
Your Comment