ڕێککەوتنی ناڤۆکی خەریکە لە بن بەست دێتە دەرەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران: بە وتنی ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی خەریکە لە بن بەست دێتە دەرەوە، وتی: کاتێک کە لە گفتوگۆکان دەچینە ناو پرسی تەکنیکییەوە واتا بابەتە بە جۆرێک خەریکە بەڕێوە دەبرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو لە ڤیەنا لە ئاستی تەکنیکی لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بابەتگەلێک بێتە ئاراوە.

ساڵحی جەختی کرد: بابەتە تەکنیکییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە چوارچێوەی پرسی مافی و سیاسییە و لە کۆبوونەوەی کۆمیسۆنی هاوبەشی ئەو ڕێککەوتنە پرسی مافی و سیاسیی ئاوڕی لەسەر درایەوە و توانیمان چەند هەنگاوێک هەڵبنێین.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بن بەستی ڕێککەوتنی ناڤۆکی خەریکە دەشکێت، وتی: ئەو بن بەستە لە قۆناغی یەکەمدا شکاوە کە ڕووداوێکی ئەرێنییە. کاتێک کە لە گفتوگۆکاندا دەچینە ناو پرسی تەکنیکییەوە بەو واتایەیە کە پرسەکە بە جۆرێک خەریکە بەڕێبەرایەتی دەکرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی وتیشی: بەداخەوە پرسی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بووەتە بابەتێکی سیاسی و هەموو ئەو بەرنامانە لە ڕوانگەی سیاسییەوە چاوی لێدەکرێت. ئەمڕۆکە لە جیهاندا 400  ڕاکتۆری ناڤۆکی خەریکی چالاکین و بە گشتی 392  گیگابایت کارەبا بەرهەم دەهێنرێت.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە لەلایەن ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکییەوە ئێمەش نوێنەرمان هەیە لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتی: دانوستان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی نییە بەڵکوو لە چوارچێوەی 5+1 ە.

News Code 36638

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =