ئەمریکا دەرفەتی باشی هەبوو و کەڵکی لێوەرنەگرت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: یەکسال ئێران باری قورسی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لەسەر شان بوو و پێبەندی بەڵێنەکان مایەوە و ئەمریکا دەرفەتی زێڕین و باشی هەبوو بەڵام کەڵکی لێوەرنەگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە باری قورسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەسەر شانی نەتەوەی گەورەی ئێران بووە. نەتەوەی ئێران بە جیهانی نیشان دا کە پێەبندی بەڵێنەکانی بووە و بەدوای ئاشتیە، نەک شەڕ.

ڕۆحانی لە درێژەیدا ڕایگەیاند: ڕێبەری شۆڕش بە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند کە ئەگەر گەمارۆکان هەڵبگرن، ئێمەش پێبەندی بەڵێنەکانمان دەبین، ئەوەش دانوستانێکی براوە بۆ هەموو جیهان و ناوچەکە بوو بەڵام ئەمریکییەکان نەیانزانی و لە ئەو دەرفەتە زێڕینە کەڵکیان وەرنەگرت. هەر ئەمڕۆ و سبەی دەکەن.

ناوبراو وتیشی: یەکساڵ نەتەوەی ئێران بەتەنیا باری ڕێککەوتنی ناڤۆکیان نایە سەر شانیان. هەموو ئەوناەی کە ئەمڕۆ لە جیهان دەڵێن سەرترین ڕێککەوتنی سیاسی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و شانازی بە ئەو ڕێککەوتنەوە دەکەن، بزانن باری قورسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەسەر نەتەوەی ئێران بووە. ئێران سەلماندی کە پێبەندی بەڵێنەکانیە و دوای ئاشتیە و نەک شەڕ. چالاکی ناڤۆکی ئێران ئاشتیخوازانەیە.

News Code 36622

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha