بەرگی یەکەمی ئەم بەرهەمە هەڵگری 5 بەیت بە ناوەکانی دمدم، باپیرئاغای مەنگور، عەبدۆڵاخان موکری، حەمزەئاغای مونگور و سامسامە.
بەرگی دووهەم بەیتی برایمۆک، مەحمەل و ئیبراهیم دەشتیان و سەیدەوان و بەرگی سێهەمیش بەیتی خەلیل پاشا، کاک میر و کاک شێخ، خەج و سیامەند، ئەحمەد شەنگ و گەنج خەلیل لە خۆ دەگرن. بەرگی چوارەم بەیتی لاس و خەزاڵ و هەموو پەراوێز و شەرحەکانی تێدایە.
ئەحمەد بەحری لە دایک بوی ساڵی 1336 لە مەهابادە و ساڵانێکە خەریکی لێکۆڵینەوە و کۆ کردنەوەی بەیتەکانی موکریانە و تا ئێستا زیاتر لە 94 بەیتی کۆ کردۆتەوە.
Your Comment