بە پێی هەواڵی مێهر، جالینا پۆرتر ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ئامادەیی ئەمریکای بۆ وتوێژ لە گەڵ ئێران بە مەبەستی گۆڕینەوەی بەندکراوان ڕاگەیاند.
پۆرتر سەبارەت بە وتەکانی ئەم دواییانەی وەزیری دەرەوەی ئیران سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ بەرجام و گۆڕینەوەی بەندکراوەکان، وتی: واشینتن هەمیشە بۆ هاوکاری و پێوەندی دیپلۆماتیک لە گەڵ ئیران ئامادەیە.
وتیشی: پێشوازی لە گەڕانەوەی ئێران بۆ بەرجام دەکەین و ئەمەش بابەتێکە کە ئامادەین لە سەری لە گەڵ ئێران وتووێژ بکەین.
ئەمەش لە حاڵێک دایە کە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرەڕای بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ بەرجام، تا ئێستا کردەوەیەکی لەم بارەوە نەبووە و بەپێچەوانەوە، مەرجی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام، پێبەندی ئێران بە بەڵێنەکانی دەزانێت.
Your Comment