به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕاشاتووده‌ی، تیرۆریستانی داعش ده‌یانه‌وێت هێرش بکه‌نه سه‌ر یاری نێوان ڕووسیا و بریتانیا که بریاره ڕۆژی ۱۱ی ژوئه‌ن له شاری مارسیهی له فه‌ڕه‌نس به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌وترێت ئه‌م زانیارییانه ل کۆمپیۆته‌ری تۆمه‌تباری هێرشه‌که‌ی پارسی به ناوی سه‌لاح عه‌بدولسه‌لام دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م هێرشه ئاماژه دراوه که بڕیاره له فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ته‌یار به مووشه‌کی کیمیایی و هه‌روه‌ها پشتوێنه‌ی خۆکوژی و چه‌کی AK۴۷ که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌مباره‌وه وتی: یانه‌کانی بریتانیا و ڕووسیا بێ گومان ئامانجی سه‌ره‌کی داعشن، چونکوو هه‌ر دوو وڵات هێرشیان کردووه‌ته‌سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له سووریا و عێراق.
Your Comment