بە پێی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وتی: هاوکارییە نێونەتەوەییەکان بە هۆی سیاسەتەکانی ترامپ تووشی خەسار بووە و بەداخەوە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و شۆرای هیمنایەتی لەم ماوەدا بێ لایەن نەبووە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە ئەم کێشە چارەسەر بکەین.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی یەک لایی کەرەوەی ئێران لە بەرجام کردار لە بەرانبەر کردارە، ڕایگەیاند: پێبەند نەبوون بە بەڵێنەکان لە لایەن لایەنە ئەورووپییەکانەوە نەک هەر دەبێتە هۆی بێ باوەڕی خەڵک، بەڵکوو پێوەندییەکان تووشی کێشە دەکات.
ڕۆحانی داکۆکی کرد: ئەمریکا لەحاڵێکدا باسی گەڕانەوە بۆ بەرجام دەکات کە تا ئێستا هیچ کارێکی لەم بارەوە نەکردووە. هەموو ئەو کارانەی ئێران تا ئێستا کردوویەتی لە بازنەی بەرجام و ئەو رێککەوتنە بووە.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوین کێشەی زۆری هەیە، وتی: ئێران ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ناوچە ڕادەگەینێت.
بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیاش وتی: ئێمە و هەموو لایەنەکانیتر خوازیاری پاراستنی ئەم ڕێککەوتنەین و هەموو دەبێ بۆ دۆزینەوەی چارەسەر هەوڵ بدەین. ئێمە ئامادەیی ئەوەمان هەیە لەم ڕێککەوتنە پشتیوانی بکەین.
Your Comment