هەوڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە بەهۆی لاوازی دەسەڵاتدارانە

دەمیرتاش وتی پارتێک بۆ بردنە سەرەوەی دەنگەکانی خۆی لە هەڵباژردنەکان، هەوڵ بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتێکی دیکە، نیشاندەری لاوازی ئەو پارتەیە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحدەین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان(هەدەپە)، کە لە زیندانی ئەدیرنەیە، لە رێگای پارێزەرەکانییەوە لەگەڵ کەناڵی بی بی سی تورکی گفتوگۆی کردووە و وەڵامدەری پرسیارەکان بووە.

دەمیرتاش سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە لە لایەن ئاکەپەوە وتی: من ئەو بابەتە زۆر بە هەڵە و بێ قازانج دەبینم. ئەوەی کە پارتێک بۆ بردنە سەرەوەی دەنگ یان سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردن، هەوڵ دەدات کە پارتێکی دیکە هەڵبوەشێنێتەوە، نیشاندەری ئاستی لاوازی ئەو پارتە و هۆی شەرمە بۆیان.

ناوبراو درێژەی دا: هەر کەسێک کە دەیەوێت تاقیی بکاتەوە، بەڵام ئەوەی کە دادەخرێت بەدڵنیاییەوە هەدەپە نابێت. سەرەڕای هەموو ئەوانە ئێمە هێشتا نامانەوێت ئەو ڕووداوە بۆ ئەوان ڕوو بدات. هیوادارم کە پرسی هەڵوەشاندنەوەی پارتەکان جارێکی دیکە بڵاو نەبێتەوە. چونکوو تەنانەت خودی باسەکەشی دەتوانێت خەسار لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی بدات.

News Code 36360

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha