گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پێویستی بە دانوستان نییە

وتەبێژی دەزگاری دیپلۆماسی ئێران لەسەر پێداویستی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە مەبەستی زیندوو کردنەویە ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن جەخت یکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرەی قەتەر لە وەڵام بە پرسیارگەلێک لەسەر چۆنیەتی هاوکاری تاران و واشنتۆن لە دۆسیەی دانوستانە ناڤۆکییەکان، جەختی کرد کە هەڵبژاردنی ڕێکاری دیپلۆماتیک باشترین بژاردەیە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دەزگای سیاسەتی دەرەوەی ئێران بە گونجاوترین شێوە لەگەڵ لایەنەکانی بەشدار لە دانوستانی ناڤۆکی هاوکاری دەکات، وتی: بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێویست بە دانوستان نییە.

خەتیب زادە لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەو خاڵە کە هێشتا هیچ گۆڕاناکرییەکی ئەرێنی لە شێوەی هەڵسوکەوتی واشنتۆن بەرانبەر ئێران نەبینراوە، زیادی کرد: سەرەتا ئەمریکا ئەبێ بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی انڤۆکی پاشان لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت.

ناوبراو شۆرڤەی کرد: ئەمریکا وڵاتێکە کە بە بێ بچووکترین هەماهەنگی و گفتوگۆیەک، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بە چوونە دەرەوەی پێشێل کرد.

News Code 36286

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =