بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هووشەنگ بازوند پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: پلانە داڕێژراوەکان بۆ بەڕێوە چوونی پێترۆکیمیایی و پاڵاوتن خانە لە ڕۆژاوای پارێزگا و پیشەی هاوشێوە لە ڕۆهەڵات و هەورامان، هەواڵی هیوادەر بۆ گەشەی ئابووری و دروست بوونی هەلی کار لە پارێزگایە و بەدڵنیاییەوە داهاتوویەکی باش چاوەڕیی پارێزگا دەکات.
بازوند لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ بەڕێوە چوونی چەند پڕۆژەی پێترۆکیمیایی و پیشەی هاوشێوە لە پارێزگا، وتی: بێ گومان بە پێی بەڕێوە چوونی پێترۆکیمیایی لە ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا و هەروەها بەڕێوە چوونی پێترۆکیمیاییەکی دیکە لە ناوچەی ڕۆژاوای پارێزگا و دەسپێکی کاری بەڕێوە چوونی پێترۆ پاڵاوتنی ئاناهیتا، کرماشان لە داهاتوودا دەبێتە جەمسەرێکی پێترۆکیمیایی لە ئێران و ئەوەش هەواڵێکی زۆر باش بۆ گەشەی ئابووری و دروست بوونی هەلی کار لە پارێزگایە.
پارێزگاری کرماشان وتیشی: هەروەها پەسەندکراوی پێویست بۆ سەرمایەدانەری 400 ملیۆن دۆلاری پیشەی هاوشیوەی پیشەی پێترۆکیمیایی لە شاری کەنگاوەر، ڕوانسەر و سونقوڕ و کولیایی لەلایەن هۆڵدینگی کەنداوی فارسەوە وەرگیراوە کە قایمەقامەکانی کەنگاوەر و ڕوانسەر ئەبێ خێرا بۆ دیاری کردن و پێدانی زەوی پێویست بۆ بەڕێوە چوونی ئەو گەڵاڵەگەلە هەوڵ بدەن و ئەم گەڵاڵەیە لە شاری سونقوڕ و کولیایی دەستی پێکردووە.
Your Comment