ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانوستانی لەسەر ناکرێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی دووبارە دانوستانی لەسەر ناکرێتەوە و تەنیا ڕێگای پاراستنیشی زیندوو کردنەوەی و لابردنی گەمارۆکانی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی سێشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە لەدەست دانی دەرفەتەکان بۆ پاراستن و زیندوو کردنەویە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەتوانێت دۆخەکە سەخت تر بکاتەوە، زیادی کرد: کەم کردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی بەڵێنەکانی لەلایەن ئێرانەوە بەهۆی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و جێ دەسەڵاتی سێ وڵاتی ئەورووپی لە کردەیی کردنەوەی بەڵێنەکانیان بووە کە دوای بەدی هاتنی بەڵێنی لایەنەکان، دەستبەجێ دەگەڕێتەوە.

ناوبراو هەڵوەشاندنەوەی پرۆتۆکۆلە پەیوەستییەکان لەلایەن ئێرانی لە چوارچێوەی یاسا پەسەند کراوی مەجلیس وەسف کرد و زیادی کرد: هاوکاری ئێمە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی هەر درێژەی هەیە و ئێمە هیچکات لە ڕێککەوتنی انڤۆکی نەچووینەتە دەرەوە.

سەرۆک کۆمار لە ڕێککەوتنی انڤۆکی وەکوو ڕێککەوتنێکی چەند لایەنەی نێودەوڵەتی ناوی برد و وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە هیچ لەونێک دانوستانی لە سەر ناکرێتەوە و تەنیا ڕێگای پاراستن و زیندوو کردنەوەی و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەلایەن ئەمریکایە.

News Code 36263

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =