کێبەرکێیە نێونەتەوەییەکانی "سیامەند ڕەحمان" بەڕێوە دەچێت

سەرۆکی فیدراسیۆنی کەمئەندامان وتی: بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی "سیامەند ڕەحمان" هەموو ساڵێک پێشبڕکێ کێشهەڵگری لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەڕێوە دەچێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری "سیامەند ڕەحمان" قارەمانی کێشهەڵگریی پارئولەمپیکی جیهان، کێبەرکێیە نێونەتەوەییەکانی کێش هەڵگری هەموو ساڵێک بە بەشداری وەرزشوانانی وڵاتە جۆراوجۆرەکان بە میوانداری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ یەکەمین ساڵوەگەڕی بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری "سیامەند ڕەحمان" قارەمانی کێشهەڵگریی  جیهان لە شنۆ چبەڕیوە چوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا پۆرترەی ڕەحمەتی سیامەند ڕەحمان و تەمری ڕازاوە بە وێنەی ناوبراو ڕێنوێنێ لێ کرا و بڕیارە لە مۆزەی وەرزشیش، بەشێک بە ناوی "سیامەند ڕەحمان"ەوە بکرێتەوە.

News Code 36253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =