بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە ئەوە دەکەن کە گوایە سەربازانی ئەمریکا خەریکی چێ کردنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە سنووری عێراق، سووریا و تورکیا بۆ ڕێگری لە ئەگەری هێرشی تورکیا و یا ئامادە بوونی سەربازانی ڕووسی و سووری لە ئەو ناوچە ستراتیژیکەیە.
بە پێێ ئەو هەواڵە ئەمریکییەکان جگە لە ناردنی جیهازاتی لۆجستیکی و سەربازی بۆ گوندی "عەین دیوار" چەند بارهەڵگر ئامیری بیناسازیشیان ناردووەتە ئەو گوندە.
ئەمریکییەکان ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەیان بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی و ئامێری بیناسازیان لە ڕێڕەوی سنووری ئەلوەلیدی عێراق و لە ڕۆژهەڵاتی قایشلۆوە گواستووەتەوە بۆ گوندی عەین دیوار.
سەربازانی ئەمریکا بە گوندنشینەکانی ئەو ناوچەیەیان ڕاگەیاندووە کە ئامانجی ئەوان ڕێگری لە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئەو ناوچەیەیە.
بۆچوونی ئێوە