نهێنی جووڵانەوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا/ستراتیژی نوێ یان سەرلێشێواوی واشنتۆن

بە تێپەر بوونی یەک مانگ لە هاتنی بایدن وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێدەچێ جووڵانەوەکانی واشینتن لە سووریا تووشی ناتەبایی بووبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر,  ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان وێڕای ئاماژە بە هاتوچووی  سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکیتر و پتەو کردنی پێگەی خۆیان لە ناوچە، لە سەقامگیربوونی سەربازانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات هەواڵی داوە.

ئەم میدیایە نووسیویەتی: بە تێپەر بوونی یەک مانگ لە هاتنی بایدن وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێدەچێ جووڵانەوەکانی واشنتۆن لە سووریا تووشی ناتەبایی بووبێت. سەرەڕای ئەوەی ئەم ناتەباییە جۆرێک ئاڵۆزی و سەرلێشێواوی لە واشنتۆن نیشان ئەدات بەڵام دەکرێ ئەوە وەکوو ستراتیژی نوێی لە ناوچەکە لێک بدرێتەوە.

ئەلئەخبار نووسیویە: تا ئێستا دەوڵەتی نوێی ئەمریکا خواستێکی بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی سووریا نیشان نەداوە چونکوو نوێنەری تایبەتی بۆ دیاری نەکردووە. لە دۆخێکدا کە بایدن ڕای خۆی لەم بارەوە دەرنەبڕیوە، دەبینین جووڵانەوە سەربازییەکان زیادی کردووە بە شیوەیەک کە لە ناوچەیەک پاشگەز دەبنەوە و لە ناوچەیەکیتر بنکەی نوێ ساز دەکەن.

ئەمریکا دەیەوێ هێزەکانی خۆی بۆ عەین دیوار لە حەسەکە بگوازێتەوە

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: هەندێ جووڵانەوە لە ناوچەی عەین دیوار لە سنووری نێوان سووریا- تورکیا- عێراق لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەبینرێت. یەکیەتی ئەمریکی بەدوای گواستنەوەی بەشێک لە هێزەکانی خۆی لە ناوچەی گۆڕەپانە نەوتییەکانی ڕمیلان و ئەلشەدادی بۆ بنکەی نوێ لە عەین دیواری حەسەکەیە.

هەندێ سەرچاوە بە ئەلئەخباریان ڕاگەیاندووە: ئەمریکییەکان بە دوای کەڵک وەرگرتن لە ناوچەی عەین دیوار بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیانن و دەیانەوێ بنکەی سەربازی نوێ لەوێ ساز بکەن کە بە سەر ناوچەیەکی بەربڵاو لە سنوورەکانی سووریا لە گەڵ تورکیا و عێراقدا زاڵە.

ئەلئەخبار لە درێژەشدا سەبارەت بە جووڵانەوەکانی قەسەدە لە باکووری سووریا نووسیویە: هێزەکانی قەسەدە دەیانەوێ نیشان بدەن ئەمریکا پشتیوانیان بکات یان نەکات، کۆنترۆڵی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان بە دەستەوەیە.

 

News Code 36075

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =