بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی بەرزڕاگرتنی شۆطشی ئیسلامی کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، وتی: هەموو خەڵکی جیهان لە ئەم ڕۆژانە قەرزداری گەلی ئێرانن. گەلی گەورەی ئێران ئەگەر لە بەرانبەر ئەو ستەمکارەی کۆشکی نەوەستابوو و ئەگەر خۆڕاگریی شکاندبوو و دوای چوونە دەرەوەی ترامپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێمەش لە ئەو ڕێککەوتنە چووباینە دەرەوە، سەرکەوتنی بێ زەحمەت و تێچوو بۆ ترامپ دەبوو.
ناوبراو وتی: ئەگەر دەستبەجێ لە ڕێککەوتنەکە چووباینە دەرەوە هەموو گەمارۆکان گەڕابووەوە و پیلانی گەرەی ئیسرائیل و ئەمریکا بەدی دەهات بەڵام بەرخۆدان و خۆڕاگری خەڵک بووە هۆی ئەوەی کە ئاغەی ترامپ لەناو بچێت.
ڕۆحانی ڕاشیگەیاند: ترامپ یەک جار لە ئەنجومەنی ئاسایش و لە ساڵی 97 و چەند جاریش لە ساڵی 99 شکستی هێنا و شکست و گۆشەگیری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەانبەر ئێران لە مێژووی ئەمریکا و جیهان بێ وێنە بوو.
ناوبراو جەختی کرد: ئەوەی کە ترامپی لەناو برد، خودا بوو و ئەوەی کە بە ڕواڵەت ترامپی لەناو برد، گەلی ئەمریکا بوو بەڵام ڕۆڵی گەل و دەوڵەتی ئێران بۆ لەناوبردنی ئەو ستەمکارە بێ گومان کاریگەر بوو و ئەمڕۆ جیهان بە بۆنەی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییە قەرزداری گەلی گەورەی ئێرانە.
بۆچوونی ئێوە