شۆڕشی ئێران هۆی شانازی و دڵگەرمی ئۆمەتی ئیسلامییە

ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین بە ئاماژە بە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران جەختی کرد کە دەیەی فەجر حکومەتی ڕەوای ویلایەتی فەقێ لە سەردەمی غەیبەتی پێک هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ئایەتوڵڵا شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامی، فەجرێکی گەورە بۆ ئۆمەتی ئیسلامییە؛ ڕووناکییەکی گەورە دوای شەوێکی درێژ کە ئۆمەت تێیان پەڕاند.

هەر نەتەوەیەک کە خۆی لە ئیسلام بێ بەش بکات شیاوی ئەوەیە کە لە تاریکی نوقم ببێت و تەمەنی لە سەرلێشێواوی تێبپەرێنێت.

دەیەی فەجر، حکومەتی ڕەوای ویلایەتی فەقێ لە سەردەمی غەیبەتی پێک هێنا و ئەو جۆرەش کە دەیزانین لە کاتی هەبوونی ئیمامی بێ مەعسووم تەنیا دەسەڵاتێک ڕەوایە کە دەسەڵاتدارەکەی ئیمام بێت.

پشتیوانی لە ئەو دەسەڵاتە، هۆی سەربەرزی و پاراستنی سەربەخۆیی ئۆمەتی ئیسلامییە کە ئەو بابەتە دەبێتە هۆی نیشاندانی حەق لە جیهان و خزمەت دەکاتە بەرژەوەندی مرۆڤایەتی، چونکوو قازانجی مرۆڤایەتی لە بەرژەوەندی ئیسلامی جودا نییە.

News Code 35958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha