بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەهد نیوز، عەبدولئەمیر میاحی لەو بارەوە وتی: شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، لە گفتوگۆکانی لە پەرلەمانی عێراق بەس لە سەر ڕێژەی بودجەکەی لە بودجەی عێراقی فیدراڵ باس دەکات و هیچ وەڵامێک سەبارەت بە ڕادەست کردنی داهاتە نەوتی و سنوورییەکانی ناداتەوە.
میاحی زیادی کرد: هەرێمی کوردستان هەڵەی ساڵانی ڕابردوو دووپات دەکاتەوە و هیچ پارەیەک ڕادەستی بەغدا ناکات. من بۆ تۆمار بوون لە مێژوو مەرج دەکەم هەرێمی کوردستان هەرچییەکیش بەڵێن بدات دیسان پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت.
ناوبراو وتیشی: سەرەڕای هێنانە ئارای هەموو پرسەکان لە دیدار لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، ئەو شاندە وەڵامدەری هەموو پرسیارەکان نییە. هەر بۆیە ئەبێ لە بێبەری کردنی پارێزگا باشوورییەکان و پێدانی خاڵی زیاتر بە هەرێمی کوردستان خۆمان ببوێرین.
Your Comment