120  هێزی هۆڵەندایی لە فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیر دەبن

وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا ڕایگەیاند یەکەم یەکەی هێزی سەربازی ئەو وڵاتە کە بڕیارە ئەرکی پاراستنی بەشە ناوخۆییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێریان لە ئەستۆ بێت، گەییشتنە ئەو شارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند یەکەم گرووپ لە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بە مەبەستی پارێزەری لە بەشە ناوخۆییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر، گەییشتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێری جێگیر بوون.

بە گوێرەی ئەوم بەیاننامە لە ماوەی یەک هەفتەدا سەرجەم 120 سەربازە هۆڵەنداییەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیر دەبن.

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا، هێزە کوردییەکان ئەرکی پارێزەری و دابینی ئاسایشی دەڤەری فڕۆکەخانەیان لە ئەستۆیە و هێزە هۆڵەنداییەکانیش ئەرکی کۆنترۆڵی کەسەکان و کاڵاکان ئەنجام دەدەن و هەروەها لە فڕۆکەخانە گەشت لێدەدەن.

وەزارەتی بەرگری هۆڵەندا سەبارەت بە هۆکاری ئامادە بوونی هێزەکانی هۆڵەندا لە فڕۆکەخانەی هەولێر وتوویە ئەو فڕۆکەخانە مەبەستی سەرەکی یارمەتی لۆجستیکی و سەربازی هاوپەیمانانی دژە داعش لە عێراقە و هاوپەیمانان، لە هەولێر هەماهەنگی پێویست لەگەڵ هێزە کوردییەکان لە ناوچەی باکووری عێراق ئەنجام دەدەن.

News Code 35852

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha