ئەمریکا ناتوانێت بە واژۆیەک بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی/دانوستانی دووقۆڵیمان نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە دانوستانی دووقۆڵیمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی نابێت، وتی: هەر دانوستانێک کە پێویست بێت لە چوارچێوەی کۆمیسیۆنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: لە سەفەری ناوچەیی وەزیری دەرەوە لە ئەم چەند ڕۆژەی دوایی دەستکەوتی باشمان هەبوو، بەتایبەت ئەوەی کە لە سەفەر بۆ مسکۆ، ڕێککەوتن لەسەر هاوکاری لە بواری ئاسایشی هەواڵگری و ئاسایشی سایبری ئێران و ڕووسیا واژۆ کرا.

دانوستان لەگەڵ تاڵەبان بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئەفغانستانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە سەفەری گرووپی تاڵەبان بۆ ئێران و هۆکاری ئەو سەفەرە بۆ تاران، وتی: گرووپی تاڵەبان بەشێک لە ڕاستییەکانی ئەفغانستانە. ئەوان چەند نووسینگەیان لە چەند وڵات هەیە و لەگەڵ دەوڵەتی ئەو وڵاتە دانوستانی ڕاستەوخۆیان هەیە و ئەو سەفەرە بۆ ئێرانیش بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئەفغانستانەوە و لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی نێوان دەوڵەتی ئەو وڵاتە و ئەو گرووپە ئەنجام درا.

ئەمریکا ناتوانێت تەنیا بە یەک واژۆ بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی

ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئێمە چاوەڕوانی هەوڵەکانی ئەمریکا واتا هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانین کە ترامپ بەسەر ئێراندا سەپاندوویە. ئەو هەوڵە ئەبێ کردەیی بێت و سەرمایەی گەلی ئێمە ئەبێ بگەڕێتەوە تا بتوانین بە بێ لەمپەر نەوت بفرۆشین. ئەوان بە واژۆیەک لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چوونە دەرەوە بەڵام بە واژۆیەک ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ڕێککەوتنەکە.

دانوستانی دووقۆڵیمان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دانوستانی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتی: چەندین جار ڕاشکاوانە ڕامانگەیاندووە کە دانوستانی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریکا نە پێویستە و نەش دەیکەین. ئەمریکا ئەبێ بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی و ئەوەش پێویستی بە دانوستان نییە.

News Code 35836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =