بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا، کە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی خۆی محەمەد جەواد زەرید، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشیان هەبوو، وتی: ئێمە پاڵپشتی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکەین و لە قۆناغە سەرەتاییەکانیش یارمەتگەلێکمان دا. هیوادارین بایند بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بەم شێوەیە گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەدا وتی: دوای نوێژی هەینی، برای ئازیزم زەریف لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دیدار دەکات.
زەریسیش لە ئەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەڤانییەدا وتی: ئەو ئارەزووانەی کە ئەندامانی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا هەیانە و پاگەندە دەکەن کە ئێران ئەبێ بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، نە مەنتیقییە و نە هیچ کاتیش بەڕێو ەدەچێت. عەقڵ ئەوە دەڵێت کە کەسێک کە لە ڕێککەوتنەکە چووەتە دەرەوە، بگەڕێتەوە و ئێمەش دەگەڕینەوە سەر بەڵینەکانمان.
Your Comment